له نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی: مناڵی زۆڵ
Haiv23/07/2010

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ڵێت له‌سه‌دا چلی دایكان له ئه‌مریكادا شوونه‌كردوون، ئه‌و مناڵانه‌ی هه‌یانه له ڕێی په‌یوه‌نديی له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانییه‌وه بوویانن، ئه‌م دیارده‌یه له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا ده‌ستی به‌بڵاوبوونه‌وه كردووه، به‌ڵام ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هێزی بیروباوه‌ڕو ڕێنماییه ئیسلامییه‌كانه‌وه یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها زینا حه‌رام‌و قه‌ده‌عه ده‌كه‌ن.
ئایا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌كردووه؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی نیشانه‌كانی ڕۆژی دواییه‌وه ده‌فه‌رموێت:
(ويكثر أولاد الزنا حتى إن الرجل ليغشى المرأة على قارعة الطريق)
(منداڵی زۆڵ زۆرده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك پیاو له چه‌قی ڕێگادا لاقه‌ی ژن ده‌كات) [رواه الحاكم والطبراني] سبحان الله! پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌كوێوه ئه‌م زانیارییه‌ی هێناوه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م زانیارییه كامه‌یه؟ بێگومان له خوای حه‌كیمی شاره‌زاوه‌یه! هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه سه‌لماندنی ڕاستيی پێغه‌مبه‌رێتی سه‌روه‌رمان موحه‌مه‌ده(صلی الله علیه وسلم)، ئه‌و ڕاستییه‌ی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) [الأعراف: 158].
و/ محه‌مه‌د صه‌لاح