هێزی كۆنترۆڵكردنی كاردانه‌وه‌كان- به‌شی دووه‌م
Haiv09/07/2010
نووسینی : عبدالدائم الكحیل
وه‌رگێڕانی: دییه ڕزگار
هه‌نگاوی پراكتیكی بۆ چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن
1-زانایانی ده‌روونناس، به‌درێژایی زیاتر له نیو سه‌ده ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه ، كه هه‌نگاوێكی بنچینه‌یی هه‌یه پێویسته جێبه‌جێبكرێت بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌كان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش داننانه به بوونی ناته‌واویی یان نه‌خۆشی، كاردانه‌وه‌ی ده‌روونیی كاتێك گه‌شه‌ده‌كات ده‌بێته نه‌خوشیی و به‌درێژایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ست به چاره‌بوون ناكات، هه‌تا نه‌خۆشه‌كه دان به‌وه‌دا نه‌نێت، كه ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه‌و پێویسته په‌له‌بكات له چاره‌سه‌ركردنی.
ئه‌مه ڕاستییه‌كی زانستییه‌و بۆچوونی زانایه‌كی ده‌روونناس یان تیۆرییه‌ك نییه، كه جارێك هه‌ڵه‌بكات و جارێك بیپێكێت،ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو زانایان ئه‌م ڕاستییه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، واته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا بدوێت ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌و كاردانهوهیهو هه‌وڵبدات له‌به‌رده‌م خۆیدا دان به‌وه‌دا بنێت، كه په‌له‌ی كردووه‌و هه‌ڵه‌بووه له‌م كاردانه‌وه‌یه‌دا. ئه‌مه‌ش گرنگترین هه‌نگاوه له چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌كاندا.
2- هه‌نگاوی دووه‌م گرنگه‌و ته‌واوكه‌ری هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، ئه‌م هه‌نگاوه بریتییه له‌وه‌ی كه‌سه‌كه هه‌وڵبدات په‌یامێك بدات به ئه‌قڵی شاراوه‌ی و بڵێت: پێویسته له‌م كاردانه‌وانه بووه‌ستم، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌نجامی نه‌خواستراوی لێده‌كه‌وێته‌وه وشهرمهزاریی زۆررم بۆ دروستده‌كات.
پێویسته ئه‌م په‌یامه دووبارهبكاتهوهو قه‌ناعه‌تی پێبكات، واته نیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، كه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جۆره كاردانه‌وانه‌ی به‌هۆیانه‌وه زوڵم له‌خۆی ده‌كات.
3- هه‌ندێك رێوشوێنی پراكتیكی هه‌یه، كه پێویسته كه‌سی (خاوهنكاردانهوه- الانفعالی) ده‌سبه‌جێ جێبه‌جێیان بكات، ئه‌ویش لێبووردنه له كه‌سانی تر. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی درێژترین ته‌مه‌نن، ئه‌وانه‌ن كه زیاتر لێبوورده‌ن!!! كه‌واته پێویسته ئه‌و توانایه‌ت هه‌بێت كه لێبورده‌بیت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆت خراپ بوون یان بێزاریان كردوویت. چونكه به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه باش نابیت و كاردانه‌وه‌كانت هه‌ر به‌سه‌رتدا زاڵده‌بن. هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وان جهختدهكهنهوه، كه به‌خشینی كه‌مێك پاره به هه‌ژاران و یارمه‌تیدانیان، جۆرێك له ئارامیی و دڵنیایی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت. له‌هه‌مان كاتدا كاردانه‌وه‌كانی چاره‌سه‌رده‌بێت.(4)
لێبوورده‌یی كارێكی زۆر پێویست و گرنگه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له ڕه‌گه‌وه ده‌كات، هۆی شاراوه له پشتی هه‌ر كاردانهوهیهكهوه، هه‌ستی ئه‌و كه‌سه‌یه به‌وه‌ی كه كه‌سانی دیكه خراپه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه‌و هه‌وڵده‌دات كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت وه‌ك وه‌ڵامێكی تۆڵهسهندنهوهیی لێییان . ئه‌گه‌ر بڕیاریدا به‌هه‌مان شێوه په‌یام بۆخۆی بنێرێت و له‌ڕێیانه‌وه جه‌خت له‌وه بكاته‌وه، كه له كه‌سانی تر ده‌بوورێت و ئه‌م په‌یامه دووباره‌بكاته‌وه ئه‌و كاته خۆی ده‌بینێت به‌ڕاستی بووته كه‌سێكی لێبوورده.
4-ڕێوشوێنێكی ناوه‌وه هه‌یه، كه پێویسته جێبه‌جێبكرێت، ئه‌ویش به‌رهه‌ڵستیی ئه‌و كاردانه‌وانه و هه‌وڵدانی دامركانهوهیانه، ئه‌ویش به دووباره‌كردنه‌وه‌ی په‌یامێكی تر: پێویسته به‌رهه‌ڵستیی له‌هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك بكه‌م و دژی بوه‌ستم هه‌رچه‌ند بچو‌وكیش بێت. (5)
ئه‌م په‌یامه ڕێگای خۆی به‌ره‌و ئه‌قڵی شاراوه ده‌دۆزێته‌وه، كه دهستبهسهرداگری سه‌ره‌كیی كاردانه‌وه‌كانه.
5- ڕێوشوێنێكی تر ئه‌وه‌یه، كه ڕێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌رو له‌و باوه‌ڕه‌دا بیت كه ئه‌م ڕێگه‌یه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی پێویست ده‌تبات، به‌ڵام له‌كاتی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م ڕێگه‌یه‌دا پێویسته بگۆڕدرێت و ڕێگه‌یه‌كی تر بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌تنی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت. باوه‌ڕبوون به سه‌ركه‌وتن نیوه‌ی سه‌ركه‌وتنه، واته ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوویت، كه له كارێكدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت، ئه‌وه ئه‌م باوه‌ڕه ده‌بێته هۆیه‌كی كاریگه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنت له‌و كاره‌دا.
بۆیه پێویسته زۆر به‌هێز ئه‌و باوه‌ڕه‌ت هه‌بێت، كه توانای چاره‌كردنی كاردانه‌وه‌كانت هه‌یه‌و ئه‌و كاردانه‌وانه به ئاسانی ده‌ڕۆن، به‌ڵام پێویسته خۆت بدوێنیت و به‌به‌رده‌وامیی ئاراسته‌ی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه پێویتسه واز له‌و كاردانه‌وانه بێنیت و له‌سه‌ریان به‌رده‌وام نه‌بیت.

شێوه‌ی(2) خوێنه‌ری به‌ڕێز مێشكت ئه‌و ئامێره‌یه، كه فه‌رمان و ئاراستهكردنهكان وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامیی ئه‌و پهیامانهت ئاراسته‌ی ئه‌و ئامێرهكرد، كه ناوه‌ڕ ۆكیان ئه‌وه‌بێت، تۆ كاردانه‌وه‌كان چارهسهردهكهیت و تۆ له‌وه دڵنیایت، ئه‌وا ئه‌م ئامێره ورده ورده وه‌ڵام ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها توانات ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و كاردانه‌وانه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نهيهیت، په‌یامه نێگه‌تیڤ و تاریكه‌كان بچنه ناو مێشكت، به‌ڵكو ته‌نها ڕێگه به په‌یامه ڕۆشن و پۆزه‌تیڤه‌كانی بده بچنه ژووره‌وه.
ئێستا پاش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه زانستییه‌كانی پرۆگرامی مرۆڤانه‌مان بینی، ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی قورئانیی؟!!
هه‌نگاوه چارهسهركارهكانی قورئان:
په‌رتووكی خوای گه‌وره باسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌هه‌شتى بۆكردووین، كه خوای گه‌وره مژده‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به كه‌سانی باوهڕدامهزراو(موته‌قی) داوه:
(وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ) [آل عمران: 133].
به‌ڵام بابزانین، سیفاتی ئه‌م موتهقیانه چییه؟خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت:
(الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ) [آل عمران: 134].
ئه‌م ئایه‌ته سێ ڕێوشوێنی پراكتیكی له‌خۆده‌گرێت:
1- پێدانی شتێك له پاره به هه‌ژاران: ئه‌مه‌ش زانایان خه‌جتیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه،كه جۆرێك له ئارامیی ده‌روونیی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت: (الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ).
2- مرۆڤ هه‌وڵبدات، كه به‌هه‌ر جۆرێك بێت كاردانه‌وه‌كانی دابمركێنێتهوهو نه‌هێڵێت ڕوووهو كه‌سانی دیكه بچێت، ئه‌م ڕێسایه‌ش جۆرێك له خۆگرتن فێری مرۆڤ ده‌كات (6): (وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ).
3-ئایه‌ته‌كه ڕێوشوێنێكی پراكتیكی له‌خۆده‌گرێت، كه له لێبووردنی كه‌سانی تردا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌موو زانایانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه لێبووردن باشترین هۆكاره بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كاندا: (وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ).
ئێستا دێینه سه‌ر باسی ئه‌م ئایه‌ته، كه دهفهرمۆت:
(وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ) [آل عمران: 135].
ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ش به‌هه‌مان شێوه سێ ڕێوشوێنی پراكتیكی بۆ چاره‌سه‌ری زوڵم له‌خۆكردن هه‌یه، هه‌موو ده‌زانین، كه هه‌ڵچوون و په‌له‌كردن و هه‌ڵه‌شه‌یی جۆرێكن له زوڵمكردنی مرۆڤ له خۆی، ئه‌م ڕێوشوێنانهنهش ئه‌مانه‌ن:
1- داننان به گوناهه‌و تاواندا: كاتێك باوه‌ردار گوناهێك ده‌كات، یان زوڵم له خۆی ده‌كات،یان هه‌ڵده‌چێت، یاخود په‌له‌ده‌كات له‌و ڕه‌فتارێكدا، پێویسته ڕاسته‌وخۆ د‌رك به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆی بكات‌و دانی پێدابنێت: (ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ)، ئه‌م ئایه‌ته جه‌خت له‌سه‌ر داننان به گوناهه‌دا ده‌كات، چونكه داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوای گه‌وره ، ته‌نها دوای ئه‌وه ده‌بێت كه باوه‌ردار هه‌ست به هه‌ڵه‌و تاوانی خۆی ده‌كات و ئه‌نجا داوای لێخۆشبووندهكات . هه‌موو توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه،كه داننان به گوناهه‌دا له‌به‌رده‌م خۆدا، ڕێگایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر. به‌ڵام قورئان فه‌رمان پێده‌كات كه له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا دان به هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانماندا بنێیین!! ئه‌و خودایه به‌تواناتره له چاره‌كردن و شیفادانماندا.
2- یه‌قینت هه‌بێت، كه ئه‌و كاردانه‌وه‌یه و ئه‌و هه‌ڵه‌یه توانای چاره‌كردنی هه‌یه: زانایان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه بروای نه‌خۆش به چاره‌سه‌رو یه‌قینی به‌وه، نیوه‌ی چاره‌سه‌رو شیفایه، ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت، لێره‌دا ئه‌م وته‌یه‌ی خوای گه‌وره ده‌دروشێته‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ)، ئه‌م وشانه بڕوایه‌كی گه‌وره ده‌دات به موسڵمان،به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی خۆشده‌بێت و ده‌كرێت ئه‌م كاردانه‌وه‌یه دووباره‌نه‌بێته‌وه.
3- هه‌موو زانایانی پرۆگرامی زمانیی ده‌ماریی، ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه ڕێگه‌ی نموونه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی ئاڵۆزییه ده‌روونییه‌كان و كاردانه‌وه‌كان، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه توانای ته‌واوی هه‌بێت و به‌هێز بێت بۆ دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاردانهوانهو به‌رده‌وام نه‌بوون له‌سه‌ریان، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه باسی كردووه: (وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ)؟؟
بالهم ده‌قه قورئانییه ڕابمێنین:
(وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ * الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ * وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ * أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ مَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ) [آل عمران: 133-136].
پرسیار له‌خاوه‌ن ئه‌زموون بكه!!
شتێكی گرنگت پێده‌ڵێم، كه پێش بیست ساڵ له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویداوه، له كاتێكدا قورئانی پیرۆزم له‌به‌رده‌كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو، كه هه‌ڵوێسته‌م له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له‌و ئایه‌تانه‌دا ده‌كرد، كه كاریان تێده‌كردم، ده‌یان جار دووباره‌م ده‌كردنه‌وه، پاشان له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك ده‌منووسینه‌وه و له‌به‌رده‌م خۆمدا دامده‌نان، له‌گه‌ڵ تێڕامان له وشه‌كانی و واتاكانیان، له‌و كاته‌دا هه‌ستم ده‌كرد، كه ئه‌و ئایه‌تانه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌و ... دروستده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌م بیرناچێته‌وه، كه یه‌كێك له‌و ئایه‌ته دره‌وشاوه‌و جوانانه‌ی، كه نووسیمهوهو له‌سه‌ردیواری ژووره‌كه‌م ههڵمواسیبوو، ئه‌م ئایه‌ته‌بوو:
(وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) [يونس: 107].
( ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشیی و زیانێكت بكات، ئه‌وه هیچ كه‌س ناتوانێت فریات بكهوێتولهسهرتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته. ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێروخۆشییهكت بكات، ئه‌وه هیچ كه‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ركام كه بیه‌وێت له به‌نده‌كانی به‌هره‌وه‌ر ده‌كات(له‌نازو نیعمه‌ت)ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه).
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م ئایه‌ته زیاتر له سه‌دا نه‌وه‌دی ئه‌و دڵته‌نگیی و خه‌مۆكی و دوودڵی و ترسه‌ی هه‌مبوو چاره‌سه‌ری كرد!!! به‌ڵام ئه‌مه چۆن ؟
شتانێكی زۆر ده‌بنه هۆی خه‌م و دڵته‌نگیی، به‌هۆی ئه‌و تێكشكانانهی، كه مرۆڤ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك جار به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتن له‌كارێكدا، یان ههڵهیك له ڕه‌فتاردا، یان خێراكردن له وتنی وشه‌یه‌كدا،كه‌دوایی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵه‌بوویت، یان له ئه‌نجامی ده‌رنه‌چوون له تاقیكردنه‌وه يان سه‌رنه‌كه‌وتن له په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیدا.
كاتێك ئه‌وه‌م زانی، كه هه‌ر زه‌ره‌رێك یان ناخۆشییه‌ك تووشمدێت ئه‌وه له‌خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و فه‌رمانێكی موقه‌ده‌ره پێش خهلقكردنم ، هه‌روه‌ها ئه‌م زيان وناخۆشییه كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نییه له‌سه‌رم لاببات جگه له‌خوای گه‌وره ، ئه‌وكاته ده‌موت: كه‌واته بۆ من دلته‌نگ و ڕووخاوم؟ كه خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌س بهخشندهترهو ئه‌و ئه‌م زیانه‌ی تووشكردوم،هه‌ر ئه‌ویش له‌سه‌رم لاده‌بات، ئایا له‌مه خۆشترو جوانتر چی هه‌یه؟
ئه‌م قه‌ناعه‌ته تازه‌یه شتی زۆری له ژیانمدا گۆڕی، ئه‌و كاته‌ی له بیركردنه‌وه به‌وه‌ی كه ڕۆشتووه له هه‌ڵه‌و كێشه بهسهرمدهبرد، گۆڕا بۆ كاتێكی كاریگه‌ر، كه قورئانم تێدا ده‌خوێند یان شتی نوێ له زانست قێردهبووم.
كه‌واته له‌گه‌ڵ مندا سه‌یری ئه‌م وشانه بكه : (وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ) چۆن ژیانی مرۆڤی گۆڕی؟ چۆن كاتی له كاتێكی بهفیڕۆدراوهوه گۆڕی بۆ كاتێكی پڕبه‌رهه‌م و كاریگه‌ر.
ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی بڕگه‌ی دووهه‌می ئایه‌ته‌كه؟ (وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ) ئه‌م وشانه پڕن له به‌خشنده‌یی و گه‌شبینی و ژیانه‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه هۆی گۆڕانی زۆربوون.
له‌زۆركاتدا به‌ده‌ست جۆرێك له دوودڵی و ترس ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه ڕووده‌ده‌ن، یان من وا ده‌هات به خه‌یاڵمدا، كه ڕووده‌ده‌ن، ده‌مناڵاند. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینی سه‌رنه‌كه‌وتن له‌كارێكدا یان پێشبینی هه‌ڵه‌یه‌ك له ڕه‌فتارێكدا، زیاتر له‌وه‌ش زۆر دوودڵ بووم له ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ر كارێكدا. ئایا بیكه‌م یان نا؟
كاتێك ئه‌م وشه قورئانیانهم خوێنده‌وه، دركم به‌وه‌كرد، كه هه‌ر خێرێك كه دێتهڕێگهم ناكرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی خوای گه‌وره‌وه بێت، هه‌روه‌ها دركم به‌وه‌كرد، كه هه‌ر خیرێك بێته ڕێگه‌م كه‌س ناتوانێت ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌میدا یان لێم دووربخاته‌وه جگه له‌خوای گه‌وره!
ده‌موت ئه‌گه‌ر هه‌موو خێرێك له‌خوای گهورهوهبێت ئیتر بۆمن بترسم؟ ئهشتهی ده‌یكه‌م و له ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ترسم، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌بن و ئه‌و زاته خێرم بداتێ، ئیتر هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌و خێره‌م لێ بگرێت، ئه‌مه واتای چییه؟ واتای ئه‌وه‌یه، كه كاتیشت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، وام لێهاتبوو كاتی زۆرم هه‌بوو كه ده‌متوانی سوودی لێوه‌رگرم بۆ گه‌شه‌دان به‌زانست و زانیارییم.
(يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) ئه‌مه بڕگه‌ی سێهه‌مه له ئایه‌ته‌كه، كه ئه‌میش واتای ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و زاته مرۆڤه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وی توشی خێریان بكات، كه‌واته چۆن ئه‌وه مسۆگهربكهم، كه خوای گه‌وره تووشی ئه‌و خێره‌م بكات؟ پێش هه‌موو شت پێویسته په‌یوه‌ندییم به خوای گه‌وره‌وه چاكبكهم.
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاككردنى په‌یوه‌ندییت به‌خوای گه‌وره‌وه، ئه‌وه‌یه كه به دڵسۆزییه‌كی ته‌واوه ڕوو لهخوابكهیت، كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك نه‌بێت جگه له ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره، كاتێك گه‌شتمه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌م ئایه‌ته هه‌رچه‌نده وشه‌كانی كورتن، به‌ڵام پرن له‌و ڕێنماییانه‌ی، كه سه‌راپای هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ ده‌گۆڕن، ئه‌م ئایه‌ته به‌رنامه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی مێشكه‌و ئه‌و زانیارییانه‌ی له مێشكدان، له زانیاریی ده‌ستبه‌سه‌راگیراو به ترس و دوودڵیی ده‌گۆڕێن بۆ زانیاریی پڕ له هێزو گه‌شبینی و دڵنیایی.
له كۆتایدا:
پێویسته فێری ئهوهببیت، كه كورتترین و باشترین ڕێگا بۆ به‌رنامه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی مێشك، ئه‌وه‌یه ده‌ستبكه‌یت به خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته قورئانییه‌كان، زیاتر له‌وه‌ش سووریت له‌سه‌ر له‌به‌ركردنی قورئان بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌وه‌بكه‌یت ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت یان نا، تۆ ته‌نها سووربه و گوێ به ئه‌و ڕێنماییه نێگه‌تیڤانه مه‌ده، كه شه‌یتات پێتده‌دات. ته‌نها بڵێ: من نیه‌تمه قورئان له‌به‌ربكه‌م و كار بۆئه‌مه‌ش ده‌كه‌م. داواكارم له‌خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م كاره دامه‌زراوم بكات، ئه‌م په‌یامه پێش خه‌وتن و پاش له‌خه‌وهه‌ڵسان دووباره‌بكه‌ره‌وه.
من بڕوای ته‌واوم به‌وه‌هه‌یه، كه ده‌توانیت قورئانی پیرۆز له‌به‌ربكه‌یت(ئه‌مه له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویدا)، گۆڕانی زۆر له ژیانتدا ده‌بینیت له ئه‌نجامی ئه‌م قورئان لهبهركردنهدا، ده‌بینیت، كه چۆن هه‌ستی ترس و دڵه‌راوكێ و دوودڵیی و دڵته‌نگیی، ده‌گۆڕێن بۆ هه‌ستی گه‌شبینی و دڵنیایی و خۆشیی و سه‌ركه‌وتن.
هه‌ر كه ده‌ستت به‌له‌به‌ركردن كرد، ده‌بینیت چۆن توانا ئاوهزییهكانت (القدرات الذهنية) به‌هێز ده‌بن، چۆن بیر‌و یادت سه‌دان جار باشتر ده‌بێت، چۆن توانای مامه‌ڵه‌كردنت له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا باش ده‌بێت و زیاتر جێی بڕوایان ده‌بیت، خۆت ده‌بینیت، كه زیاتر توانای دوواندنی كه‌سانی ترت هه‌یه‌و به‌ئاسانیی ده‌توانیت گوزارشت له‌و شتانه بكه‌یت، كه ده‌ته‌وێت.... خوێنه‌ری به‌ڕێز پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا قه‌ناعه‌تت به پرۆگرامیی قورئایی خودایی كرد؟
په‌راوێزه‌كان:
(1) انظر مقالة حول تعريف البرمجة اللغوية العصبية على الرابط:
http://www.selfleadership.com.au/neurolinguistic.htm
(2) انظر مجموعة من المقالات على موقع البرمجة اللغوية العصبية:
http://www.nlpu.com/index.htm
(3) كتاب "قوة عقلك الباطن: تأليف الدكتور جوزيف ميرفي ترجمة وطباعة دار جرير للنشر.
(4) انظر كتاب "لا تهتم بصغائر الأمور" للدكتور ريتشارد كارلسون، ترجمة وطباعة دار جرير للنشر.
(5) انظر كتاب "كيف تكون الشخص الذي تريد" للكاتب ستيف تشاندلر، طباعة وترجمة دار جرير للنشر.
(6) انظر كتاب: "قوة التحكم بالذات" للدكتور إبراهيم الفقي، المركز الكندي للتنمية البشرية
سه‌رچاوه‌كان:
1- مقالة بعنوان البرمجة اللغوية العصبية على موقع الموسوعة الحرة:
http://en.wikipedia.org/wiki/Neuro-linguistic_programming
2 - مجموعة مقالات على موقع الطريق إلى التعلم:
http://www.thelearningpath.co.uk/index.asp
3 - موقع الدكتور "جون غرندر" مؤسس علم البرمجة اللغوية العصبية:
http://www.quantum-leap.com
4 - موقع الدكتور ريتشارد باندلر مؤسس مشارك في علم البرمجة:
http://www.richardbandler.com/
5 - مقالة حول التوافق السريع "جيمي سمارت" على الرابط:
http://www.purenlp.com/articlecontributions/jamiesmart.htm
6 - مقالة بعنوان "هندسة التصميم البشرية" على الرابط:
http://www.purenlp.com/whatsdhe.htm