هێزی كۆنترۆڵكردنی كاردانه‌وه‌كان- به‌شی یه‌كه‌م
Haiv07/07/2010
نووسینی : عبدالدائم الكحیل
وه‌رگێڕانی: دییه ڕزگار
ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، به‌هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌وه په‌یوه‌سته، ڕه‌نگه ئه‌م وتاره هۆ‌یه‌ك بێت بۆ دروستكرنی گۆڕانی گرنگ لای هه‌ندێك له‌و خوێنه‌رانه‌ی زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌م زانسته نییه.
كێ له ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان له وشه‌یه‌ك كه وتویه‌تی ، یان ڕه‌فتارێك كه كردوویه‌تی په‌شیماننه‌بووه‌ته‌وه؟ ئه‌ی كێ له‌ئێمه بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه،كه هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارو هه‌سته‌كانی ڕێكبخات، كێ له‌ئێمه به‌و هیوایه نییه، كه كۆنترۆڵی سۆز‌و ڕه‌فتاره‌كانی له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی تردا بكات؟
حه‌زمكرد به‌م پرسیارانه ده‌ستبكه‌م به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یانه‌وه بیرۆكه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شته بده‌م، كه ئه‌مڕۆ پێی ئاشناده‌بین، به‌ڵام پێش ئه‌وه پێمخۆشه سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ شتێك ڕابكێشم ، كه سه‌رنجی خۆمی ڕاكێشاوه، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه ئه‌و كتێبانه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م جۆره پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان پڕۆفرۆشترین كتێبن!
بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو بۆ هه‌مووان گرنگه‌و پشكمان تێیداهه‌یه، به‌ڵكو ڕه‌نگه ئه‌م وتاره ببێته هۆی دروستبوونی گۆڕانی گرنگ لای هه‌ندێك له‌و خوێنه‌رانه‌ی، كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌م زانسته نییه، كه زانایان ناویان ناوه (پرۆگرامی زمانیی ده‌ماریی)، به‌ڵام چیرۆكی ئه‌م پرۆگرامه چییه‌و له كوێوه هاتووه؟
پرۆگرامی زمانیی ده‌ماری(NLP)چییه؟
زۆر به‌ساده‌یی ڕه‌نگه زۆر له‌ئێمه ئه‌م زاراوه نوێیه‌ی گوێ لێبووبێت
(NEURO-LINGUISTIC PROGRAMMING) به‌ڵام زۆرێك له خوێنه‌ران نازانن ئه‌م زانسته چییه‌و ئایا ئاماژه‌ی قورئانیی له‌باره‌یه‌وه هه‌یه؟
ڕه‌نگه خوێنه‌ر سه‌رسوڕهێنن بێت بۆی، ئه‌گه‌ر بزانێت ئه‌م زانسته‌ی، كه زیاتر له سی ساڵ به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی و دانانی بنچینه زانستییه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ڕیوه، به ته‌واویی له كتێبی خوای گه‌وره دا، كه پێش چوارده سه‌ده هاتووه‌ته‌خواره‌وه، هه‌یه! ئه‌م ڕاستییه له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك وتاری ئیمانیی و زانستییه‌وه ده‌سه‌لمێنین، كه ئه‌م وتاره يه‌كه‌م وتاریانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خوێنینه‌وه، كه قورئانی پیرۆز پێی فه‌رمووین و به‌راوردی ده‌كه‌ین و لێی وردده‌بینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌و ڕاستییه بگه‌ین، كه قورئانی پیرۆز یه‌كه‌م كتێبه باسی پرۆگرامی زمانیی ده‌ماریی كردووه، نه‌ك زانایانی ئه‌مریكا!
ئه‌م زانسته له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی پێكرد، هۆی دۆزینه‌وه‌شی پێویستيی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌ودای زانیارییه‌كانی مرۆڤ بوو، هه‌ندێك كه‌س سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له ژیاندا به‌ده‌ستده‌هێنا، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی هه‌ندێك له زانایانی ڕاكێشاو بڕیاریاندا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه بكه‌ن.
گه‌شتنه ئه‌م دوو ئه‌نجامه گرنگه:
1-هه‌ر مرۆڤێك، كه سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستده‌هێنێتن ئه‌وه ڕێگایه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ژیانی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌م ڕێگا، یان ستراتیژیه‌ته له كاركردندا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بۆ به‌دیهێناوه.
2-هه‌ر مرۆڤێك، كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه،كه ئێمه‌ش توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه، هه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕێگه‌مان گرته‌به‌ر.
به ساده‌یی ده‌ڵێین: پرۆگرامی زمانیی ده‌ماریی، بريتییه له‌وه‌ی ((چۆن كۆنترۆڵی مێشكت ده‌كه‌یت))! (1)
ئه‌م پرۆگرامه پشت به پێدانی كۆمه‌ڵێك بیر‌و چالاكیی به خوێنه‌ر ده‌به‌ستێت، كه وای لێده‌كه‌ن مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوو و به‌هێزبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مسۆگه‌ده‌كات، كۆنترۆڵكردنی خۆت و مێشكه‌ته‌و ده‌ست به‌سراگرتنی كاردانه‌وه‌كانته، واته به‌ساده‌یی ئه‌وه‌یه،كه - فێرببیت چۆن مێشكت كارده‌كات.
زانایان ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه كاردانه‌وه‌كان و سۆز و هه‌سته‌كانی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیی به‌ڕێوه‌ناچن، وه‌ك چۆن له ڕابردوودا وا گومان ده‌برا، به‌ڵكو پرۆگرامێكی ورد هه‌یه، كه كۆنترۆڵیان ده‌كات، ئه‌مه‌شه نهێنیی پێدانی زاراوه‌ی (پرۆگرام) ه به‌م زانسته.
- وشه‌ی (پرۆگرام) ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كه پرۆگرامێكی تایبه‌ت به كاردانه‌وه‌و سۆز هه‌یه‌و ده‌كرێت به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن كۆنترۆڵی پرۆگرامی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ین.
- وشه‌ی (زمانیی) ئاماژه‌یه بۆ به‌كارهێنانی وشه‌كان له په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌داو په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ خودی خۆماندا، واته به‌كارهێنانی زمان بۆ ئاراسته‌كردنی كاردانه‌وه‌كان.
-- به‌ڵام وشه‌ی (ده‌ماریی) واته پێویسته ئه‌وه بزانین، كه چۆن كۆئه‌ندامی ده‌مارو ده‌روونمان كارده‌كات، بۆئه‌وه‌ی بتوانین كۆنترۆڵی بكه‌ین و ئاراسته‌ی بكه‌ین به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی، كه ده‌مانه‌وێت. به‌ته‌واویی وه‌ك زانیارییت ده‌رباره‌ی ئه‌و ئامێری كۆمپیوته‌ره‌ی كه كاری له‌سه‌رده‌كه‌یت. هه‌تا زانیاریت له‌باره‌ی ئه‌و ئامێره‌وه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌یت زیاتر بێت، ئه‌وا توانای زیاترت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئامێره ده‌بێت و سوودی زیاتر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌رده‌گریت. (2)
ئه‌م پرۆگرامه بۆ مرۆڤی ته‌ندروست گرنگه، هه‌روه‌ك چۆن بۆ مرۆڤی نه‌خۆش گرنگه، مه‌رج نییه تۆ كێشه‌یه‌كت هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی فێری ڕێساكانی ئه‌م پرۆگرامه ببیت. به پێچه‌وانه‌وه پێویسته سوود له‌م ڕێسایانه وه‌ربگریت و ڕاهێنان له‌سه‌ر پراكتیزه‌كردنیان بكه‌یت، له كاتێكدا كه ته‌ندروستییه‌كی باشت هه‌یه. ئه‌مه‌ش واتلێده‌كات له حاڵه‌تی ته‌نگژه‌وهه‌ڵوێستی قورس‌دا به‌هێزتربیت.
ده‌توانم پێت بڵێم، كه هه‌ریه‌ك له‌ئێمه كۆمه‌ڵێكی زۆر تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه له توانست وتواناكان، به‌ڵام به‌كاری ناهێنین، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه زانیارییمان له‌باره‌یه‌وه نییه ودركمان پێنه‌كردووه. هه‌روه‌ها ده‌توانیت زیاتر له نێوه‌ی كێشه‌یه‌ك ته‌نها به‌درككدرن به‌قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ین.

شێوه‌ی (1) پێویسته وا مێشكت بێنیته به‌رچاوت، كه كۆمه‌ڵێك ئامێری ئه‌ندازه‌یی ورده‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو كارده‌كات.
تۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رێوه‌ده‌به‌یت و ئه‌مه‌ش كلیلی سه‌ركه‌وتنته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دركت به‌م ڕاستییه نه‌كرد، ئه‌وا مێشكت له‌لایه‌ن هاوڕێ و كه‌سوكارو كۆمه‌ڵی ده‌روروبه‌رت و كاریگه‌رییه‌كانی چوارده‌ورته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ده‌بیته كه‌سێكی هه‌ڵچوو و نا‌توانیت كۆنترۆڵی خۆت یان سۆزه‌كاتن بكه‌یت.
چۆن كۆنترۆڵی سۆزه‌كانت ده‌كه‌یت؟
كارێكی زۆر ئاسانه و ته‌نها پێویستی به زانینی یاسایه‌كی ئاسان و جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه هه‌یه. زانایانی ئه‌مڕۆ پێمان ده‌ڵێن،(هه‌ستی نادیار- نه‌ست ئه‌قڵی شاراوه- العقل الباطن ) ه، كۆنترۆڵی سۆزه‌كانی مرۆڤ و كاردانه‌وه‌و هه‌سته‌كانی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌كات! به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ د‌رك به‌م ئه‌قڵه ناكه‌ین، چونكه ئه‌قڵێكی ناوه‌وه یان شاراوه‌یه.
به‌ڵام ئه‌زموونه‌كان، ڕاستییه‌كی زانستيیان سه‌لماند، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه (هه‌ستیاری- ئه‌قلی دیار – العقل الواعي) كه بیری پێده‌كه‌ینه‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی شاراوه‌دا له ڕێی چه‌ند كه‌نالێكی ته‌سكه‌وه په‌یوه‌ندیی ده‌كات. بۆ نموونه تۆ ده‌توانیت ئيحا بده‌یت به ئه‌قڵت كه پێویسته شتێك بكه‌یت، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیحایه‌دا. ئه‌وا ئه‌قڵی شاراوه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌بێت‌و به كرده‌یی ده‌ستده‌كات به گۆڕان.
زانایان ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه، كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌قڵی ديارو ئه‌قڵی شاراوه‌ی تێدا چالاكده‌بێت، ماوه‌ی نێوان پێش خه‌وتنه به‌چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوای له‌خه‌و هه‌ڵسان به چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك. دكتۆر (جوزۆیف میرفی) پاش هه‌زاران تاقیكردنه‌وه، گه‌شته ئه‌نجامێك، له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی (هێزی ئه‌قڵی شاراوه‌ت)(3)،كه زیار له یه‌ك ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه! ئه‌و ئه‌نجامه‌ش باشترین ڕێگه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی كاردانه‌وه‌كان و تووڕه‌یی، ئه‌و ئه‌نجامه‌ش ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ڕۆژێك پێش خه‌وتن و دوای له‌خه‌وهه‌ڵسان، چه‌ند گوزارشتێك دووباره‌بكاته‌وه، وه‌ك :" له‌م ساته‌وه ده‌بمه كه‌سێكی ئارام و هاوسه‌نگ و دوورده‌بم له كاردانه‌وه‌و هه‌ڵچوون و هه‌روه‌ها سبه‌ینێ ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له هه‌ڵسوكه‌وتمدا ده‌رده‌كه‌وێت...."
دكتۆر میرفی چه‌ندین حاله‌تی به‌م ڕێگه‌یه چاره‌سه‌ركردووه‌و ئه‌نجامی زۆر باشی به‌ده‌ست هێناوه. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵسوكه‌وتیان باش بووه، به‌ڵكو هه‌ندێكیان له كه‌سانی ئاسایی ئارامترو له‌سه‌رخۆتر بوون!!!!
ئێستا ئاواته‌خوازین، كه هه‌موو ئه‌وه بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ڕێنماییه‌كانی ئیسلام قه‌ناعه‌تی پێنه‌كردوون، كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) زۆر به ئاشكرایی باسی له‌م دیارده‌یه‌كردووه، واته باسكردنی گرنگیی په‌یوه‌ندیی كردن به ئه‌قڵی شاراوه‌وه، له ماوه‌ی پێش خه‌وتن و دوای له‌خه‌وهه‌ڵسان، فه‌رمانی پێكردووین، كه ئه‌م دووماوه‌یه بقۆزینه‌وه بۆ دوعاكردن، به‌ڵام ئه‌م دوعایه چییه؟
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فێریكردوون، كه پێش خه‌وتن ئه‌م وشانه دووباره‌بكه‌ینه‌وه:
(اللهم إني أسلمتُ وجهي إليك وفوضّتّ أمري إليك وألجأتُ ظهري إليك رغبة ورهبة إليك لا ملجأ ولا منجى من‌ك إلا إليك آمنتُ بكتابك الذي أنزلت وبنبيك الذي أرسلت) صدق رسول الله صلى الله عليه وسلم.
له‌گه‌ڵ مندا له‌وه ڕابمێنه،كه ئه‌م وشانه چه‌ندى له خاڵیكردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كان و ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌درێژایی ڕۆژ كه‌ڵه‌كه‌بوون تێدایه‌و! چه‌ند له دڵنیایی ده‌روونیی بۆ ئه‌وكه‌سه له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، كه پێش خه‌وتن ده‌یانڵێته‌وه.
زانایانی ئه‌مریكا نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن و فێریان ده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بدوێن‌و بڵێن: له‌م ساته‌وه ده‌بمه كه‌سێكی ئارام و هاوسه‌نگ و دوورده‌بم له كاردانه‌وه‌و هه‌ڵچوون و هه‌روه‌ها سبه‌ینێ ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له هه‌ڵسوكه‌وتمدا ده‌رده‌كه‌وێت....
به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) فێرمانده‌كات، له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا گفتوگۆبكه‌ین، خه‌م و كاردانه‌وه‌كانمان بخه‌ینه ده‌ستی خوای گه‌وره‌و كاروباری خۆمان ته‌سلیمی زاتی ئه‌و بكه‌ین، ئه‌و هه‌رچی ویستی بوو ده‌یكات، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا له‌وه جوانتر هه‌یه، كه چاره‌سه‌ركه‌رت خوای گه‌وره‌و میهره‌بان بێت؟!!
ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌روه‌رمان ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێبێت، دێنینه‌وه یاد :
(الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ * وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ * وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ * وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ * وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ) [الشعرا‌ء: 78-82].
كه‌واته ئه‌م پرۆگرامه قورئانییه، گرنگترین ڕێسای چاره‌سه‌رت فێرده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه خوای گه‌وره‌یه، كه چاره‌ت ده‌كات، نه‌ك ئه‌قڵی شاراوه‌ت یان پزیشكه‌كه‌ت، ئه‌مانه ته‌نها هۆكارن خوای گه‌وره ده‌سته‌به‌ری كردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاریان بهێنیت. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه هێزی چاره‌سه‌ر به قورئان زۆر له چاره‌سه‌ر به له‌گه‌ڵ خۆدووان به‌هێزتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ قورئان و زانستی ده‌روونیی له‌هه‌مان كاتدا بران ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه زۆر گه‌وره ده‌بێت.
ئێستا باس له پلانێكی پراكتیكی بۆ چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌كان له زانستی فه‌رمووده‌و له قورئانی پیرۆزدا، ده‌كه‌ین.