به‌راوردێك له نێوان جاڵجاڵۆكه‌و بێباوه‌ڕدا
Haiv29/06/2010

له ڕاستیدا ئه‌مه له یه‌كچوونێكی سه‌یرو نامۆیه، بێباوه‌ڕه‌كان ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن، به‌ڵام توێژینه‌وه زانستیيه‌كان ورده‌كاريی‌و گه‌وره‌یی ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قورئانیان سه‌لماندووه، با ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بخوێنینه‌وه‌و سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ین....
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت
(مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) [العنكبوت: 41].
واته( نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نموونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه، كه ماڵێكی بۆ خۆی ساز كردبێت، به ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان: ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێ بگه‌یشتنایه. (چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه‌و نه دیواری هه‌یه، نه سه‌رو نه ده‌رگاو په‌نجه‌ره...).
ئه‌مه ئایه‌تێكی گه‌وره‌ی قورئانی پیرۆزه، به‌رده‌وام زانایان لایه‌نی نهێنییه زانستیيه‌كانی ده‌رده‌خه‌ن، له‌م وتاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه زانستيیانه‌دا ده‌ژین، كه ورده‌كاری‌و گه‌وره‌یی وشه‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌سه‌لمێنن، به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ش ده‌داته‌وه، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، گوایه قورئان قسه‌و گوفتاری مرۆڤه.
له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ماڵی جاڵجاڵۆكه لاوازترین ماڵه له سروشتدا، نه‌ك ته‌نها له ڕووی بیناسازییه‌وه، به‌ڵكو له ڕرووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه لاوازترین ماڵه.
لاوازیی ماڵ:
ماڵی جاڵجاڵۆكه به‌ڕه‌هایی لاوازترین ماڵه، تێكڕای دروستكراوه‌كان ماڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزو تۆكمه دروستده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش‌وهه‌وا له سه‌رماو گه‌رما... هتد. بگرێت.
ته‌نها جاڵجاڵۆكه نه‌بێت ماڵه‌كه‌ی له چۆڵه‌وانیدا دروستده‌كات، كه له هه‌موو بارودۆخێكدا شیاوی تووشبوونه به هۆكاره سروشتیيه‌كانی وه‌ك باران‌و باو شێ‌و... هتد. ڕه‌نگه نامۆترین جۆری ماڵ ببینن، كه تایبه‌ته به جاڵجاڵۆكه‌ی ئاويی!
جاڵجاڵۆكه‌ی ئاويی هه‌موو ژیانی له ژێر ئاودا به‌سه‌ر ده‌بات، بۆئه‌وه‌ی بڵقه هه‌واییه‌كانی كۆ بكاته‌وه ماڵێكی ته‌نراو له‌سه‌ر ڕووكاری ئاوه‌كه دروستده‌كات، تا له‌وێوه بتوانێت هه‌ناسه وه‌ربگرێت، بوونی ده‌نكۆڵه‌ی ورد، كه له‌شی جاڵجاڵۆكه‌ی داپۆشیوه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌دات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بڵقه هه‌واییه‌كان، له‌گه‌ڵماندا بڕوانن بۆ ئه‌و ماڵه‌ی ئاماژه‌یه بۆ بڵقه هه‌واییه‌كان كه به كه‌مترین كاریگه‌ری نامێنن.

جاڵجاڵۆكه‌ی ئاويی هه‌موو ژیانی له ژێر ئاودا به‌سه‌ر ده‌بات، ماڵه‌كه‌ی له بڵقه‌كان بنیات ده‌نێت، له‌به‌رئه‌وه ماڵه‌كه‌ی لاوازترین ماڵه له سروشتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌بینین ته‌واوی دروستكراوه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و به‌هێز ماڵه‌كانیان دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام جاڵجاڵۆكه‌ی ئاويی ئه‌و ماڵه‌ی دروستی ده‌كات، جگه له چه‌ند كاتژمێرێك یان چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام نابێت، پاشان تیا ده‌چێت‌و سه‌ر له‌نوێ ماڵێكی دیكه دروستده‌كاته‌وه، به درێژای ژیانی به ته‌نها ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.
لاوازیی ئه‌ندازه‌یی:
تێكڕای زینده‌وه‌رو بوونه‌وه‌رانی سه‌ر زه‌وی هێلانه‌و ماڵه‌كانیان به شێوه‌ی سێ لا دروستده‌كه‌ن، واته له سێ لاوه ده بینرێت (به‌رزی درێژی پانی) به پێچه‌وانه‌ی جاڵجاڵۆكه‌وه كه له زۆربه‌ی باروو دۆخه‌كاندا ماڵه‌كانیان به‌شێوه‌ی دوولایه‌نه دروستده‌كه‌ن، واته (درێژی و پانی)، یان به ڕاخراویی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ماڵی جاڵجاڵۆكه هه‌موو هۆكاره سرووشتییه‌كانی وه‌ك پله‌ی گه‌رماو شێ‌و باو.... كاری تێب‌كات، دوای ڕۆژێك له دروستكردنی توانای گونجانی ونده‌كات و جاڵجاڵۆكه ناچار ده‌بێت ماڵه‌كه‌ی بخوات له پێناوی دروستكردن‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانی ته‌نافی نوێ‌دا، سه‌رنجبده جاڵجاڵۆكه ماڵه‌كه‌ی ده‌خوات!

زانایان بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له شێوه‌ی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه دروستبكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی وه‌كو قه‌ڵغانێكی پارێزه‌ر به‌كاری بهێنن یاخود له پیشه‌سازی دروستكردنی فڕۆكه‌و موشه‌كدا به كاری بهێنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كرداره پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له جاڵجاڵۆكه هه‌بوو له یه‌ك شوێندا، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڕیژه زۆره‌ی ده‌زووی جاڵجالۆكه، به‌ڵام كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر له جاڵجاڵۆكه له یه‌ك شوێندا داده‌نێین هه‌ندێكیان ده‌ستده‌كه‌ن به خواردنی هه‌ندێكی تریان. چونكه جاڵجاڵۆكه‌كان حه‌ز به هاوكاری‌و قوربانیدان ناكه‌ن!
لاوازیی خێزان:
ده‌گونجێت دایك، هاوسه‌ره‌كه‌ی یان منداڵه‌كانی بخوات، یان هه‌ر جاڵجاڵۆكه‌یه‌كی تر، وه‌كو برا، خوشك، باوك، دایك! به‌ڕاستی ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی ژیانێكی هه‌ڵوه‌شاوه،كه به ژیانی بێباوه‌ڕه‌كان ده‌چوێنرێت، بێباوه‌ڕێك كه بڕوای به دروستكاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره نییه، هه‌موو خه‌مێكی خۆ سه‌رقاڵكردنه به دنیاوه، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه سه‌رنجێك له ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا بده‌ین، ده‌بینین لێكهه‌ڵوه‌شانی خێزانی، كه ئه‌وان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئاكامی وازهێنانه له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانییه‌كان، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك كه باوك دان به كوڕی خۆیدا نانێت و كوڕ نكوڵی له دایكی ده‌كات‌و.... هتد.
لاوازیی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی:
زۆرمان بیستووه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی مێرووله‌و هه‌نگ‌و كولله‌و... هتد، به‌ڵام تاكه دروستكراوێك كه به ته‌نها ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، جاڵجاڵۆكه‌یه. هه‌رگیز له نێو ژیانی خێزانی‌و په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كاندا ژیان ناگوزه‌رێنێت، حه‌ز به هاوكاری‌و یارمه‌تیدان‌و قوربانیدان‌و وروژاندن‌و خۆشه‌ویستی كه‌سانی تر ناكات، به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مێرووله‌و هه‌نگه‌وه كه تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان به‌رگری له یه‌كدی ده‌كه‌ن.
لاوازیی هاوسه‌رگیری:
هه‌ندێك جۆری جاڵجاڵۆكه پێی ده‌وترێت: بێوه‌ژنی ڕه‌ش، ژن مێرده‌كه‌ی ده‌خوات دوای ته‌واوبوونی كرداری جووتبوون، له‌به‌رئه‌وه به په‌له دوای ته‌واوبوونی كرداره‌كه مێرده‌كه‌ی ڕاده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی نه‌یخوات، له‌گه‌ڵمان بیربكه‌ره‌وه له‌م شێوه ژیانه به‌دبه‌ختيیه، ئه‌م چاره‌نووسه ڕه‌شه‌ی هاوسه‌ری جاڵجاڵۆكه، زانایان ده‌ڵێن: ئه‌م دیارده‌یه‌ی جاڵجاڵۆكه له جۆره زۆر ده‌گمه‌نه‌كانه له جیهانی زینده‌وه‌راندا!
لاوازیی ته‌ناف (تاڵه‌كانی ماڵی جالجاڵۆكه):
زانایان ده‌ڵێن: ته‌نافی جاڵجاڵۆكه لانی كه‌م پێنج ئه‌وه‌نده‌ی پۆڵا پته‌وتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ئاسانی ده‌پچڕێت، بۆچی؟
چونكه جاڵجاڵۆكه ناتوانێت ته‌نافی ئه‌ستور دروستبكات، به‌ڵكو ته‌نافی زۆر باریك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت ده جار له تاڵه‌مووی سه‌ری مرۆڤ باریكتره.
ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیفه‌رموایه (أوهن الخیوط) واته: (لاوازترین ته‌ناف) هه‌ڵه‌یه‌كی زانستی رووی ده‌دا، به‌ڵام په‌روه‌ردگاری دروستكاری بوونه‌وه‌ر فه‌رموویه‌تی: (أوهن البیوت) واته: (لاوازترین ماڵ)، له ڕاستیدا ئه‌وه جوانترین‌و وردترین ده‌ربڕینه له ڕووی زانستییه‌وه، پاكوبێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگار، كه ده‌فه‌رمووێت: (وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا) [النساء: 87].
واته: (كێ هه‌یه قسه‌و گوفتاری له فه‌رمایش‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره ڕاستترو دروستر بێت).

وێنه‌یه‌كی ئاشكرای ئامێری گه‌وره‌كردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌و ڕژێنانه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه بۆ ده‌ردانی ئاوریشم له ڕێگه‌ی پرۆتیناتی تایبه‌ته‌وه، ئاوریشم له دۆخی شلیدایه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌وای به‌ركه‌وت ڕه‌ق ده‌بێت، به‌راستی جاڵجاڵۆكه ئه‌ندازیارێكی لێهاتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ندازه‌ییه‌كه‌ی لاواز‌و شكستخواردووه.
ڕووی لێكچوون له‌نێوان جاڵجاڵۆكه‌و بێباوه‌ڕدا:
37000جۆر جاڵجاڵۆكه له سه‌ر زه‌وی ده‌ژی، زانایان به‌رده‌وام‌و تا ئێستاش ده‌سته‌وه‌سانن له لاساییكردنه‌وه‌ی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه، ئه‌م دروستكراوه ئه‌ندازه‌یه‌كی جوانی هه‌یه له شاكاری‌و داڕشتن‌و نه‌خشه‌سازی‌و بیناسازیدا، ته‌واو به وێنه‌ی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی، كه هه‌موو خه‌م‌و گرنگیدانێكیان بۆ ژیانه‌و قیامه‌تیش فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
خوای گه‌وره‌ش دنیای پێبه‌خشیون‌و له قیامه‌تیش بێبه‌شی كردوون، زانایان ده‌ڵێن لێره‌دا دژایه‌تییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر هه‌یه له ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نافی جاڵجاڵۆكه زۆر به‌هێزه، به‌ڵام ماڵه‌كه‌ی زۆر لاوازه، هه‌روه‌ها هه‌مان بیرۆكه‌ی پێچه‌وانه‌ش له‌لای بێباوه‌ڕه‌كان ده‌بینین، ئه‌گه‌ر پرسیار له بێباوه‌ڕه‌كان بكرێت پێیان بڵێیت، كێ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ی دروستكردووه؟ ده‌ڵێن: به ڕێككه‌وت دروستبووه! ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی به تۆیه، ئایا به ڕێككه‌وت كه‌وته ده‌ست تۆ‌و تۆ بوویته خاوه‌نی؟ ئه‌ی چۆن بیروهۆشت قبوڵی ده‌كات كه بوونه‌وه‌ر به ڕێككه‌وت درووستبووه، هه‌روه‌ها داهێنانه ساده‌و ساكاره‌كانی مرۆڤ ناكرێت‌و ناگونجێت به ڕێككه‌وت داهێنرابن؟!
جاڵجاڵۆكه به تێڕوانینێكی لاواز چێژ وه‌رده‌گرێت‌و یه‌كجار كورت بینه.... ئه‌و هه‌رگیز دووربین نییه، زیاتر له چه‌ند سانتیمه‌ترێكی دیاریكراو نابینێت، ڕێك وه‌كو ئه‌و بێباوه‌ڕه‌ی، كه هیچ شتێك نابینێت جگه له دنیا‌و به ته‌واوی له دوا ڕۆژی خۆی بێئاگایه.
جاڵجاڵۆكه‌كان دروستكراوێكی شه‌ڕانیی‌و دڕنده‌ن، زۆربه‌شیان ژه‌هردارن، ژه‌هره‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا ده‌ڕێژێت، كه لێی نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها بێباوه‌ڕیش بیرۆكه ژه‌هراوییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه به ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر بۆیه نامۆ نییه، كه ده‌بینین زۆرترین ڕێژه‌ی دیارده‌ی خۆكوشتن له جیهاندا له نێو ڕیزو كۆمه‌ڵگه بێباوه‌ڕه‌كاندایه.

ئه‌ستوريی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه (1 0,00- 0,004)ملم، واته یه‌ك ملیمه‌تر له هه‌زاردا ، ئه‌و ته‌نافه زۆر نه‌رمه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت به رێژه‌ی 14% درێژ بێته‌وه، هه‌ندێك له زانایانی دیكه ده‌ڵێن: ئه‌ستوريی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه30 جار له تاڵه‌مووی سه‌ری مرۆڤ كه‌متره، رووبه‌ری پانی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه لانی كه‌م هه‌زار جار له رووبه‌ری پانی مووی سه‌ری مرۆڤ كه‌متره .
ئه‌گه‌ر ویستت بیر له‌و جیاوازییه بكه‌یته‌وه كه له نێوان مووی سه‌ری مرۆڤ و ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌دا هه‌یه، ئه‌وا بیر له جیاوازيی نێوان گوریس و ده‌زوو بكه‌ره‌وه!
ژیانی جاڵجاڵۆكه‌و ژیانی بێباوه‌ڕ:
خۆشه‌ویستانم پێویسته له ئاماژه سۆزدارییه‌كان دووربكه‌وینه‌وه، ئێمه زه‌می بێباوه‌ڕه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو راستيی زانستیيان بۆ با ده‌كه‌ین، كه ناكرێت نكوڵی لێ بكرێت.
تا د‌رك به‌و به‌راورده خواییه بكه‌ین، كه له نێوان جاڵجاڵۆكه و ئه‌وانه‌دایه كه جگه له خودایان كردۆته دۆست و پشت و په‌نای خۆیان. با به وردی بیر له‌م ئاماره رۆژئاواییه بكه‌ینه‌وه كه به پێنوسی بێباوه‌ڕه‌كان خۆیان نووسراوه، پاشان به‌راوردبكه‌ین له نێوان ئه‌و لاوازییه‌ی كه بێباوه‌ڕی تیادا ده‌ژی، له‌گه‌ڵ لاوازی جاڵجاڵۆكه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژئاوا زۆربه‌یان ناموسوڵمانن، تێكه‌ڵاون، بێباوه‌ڕه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆری رۆژئاوا پێكده‌هێنن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وان بێ دینه‌كانن، كۆمه‌ڵێك ئاینی ده‌ستكاری كراویشی تێدایه، هه‌موو ئه‌مانه جگه له خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ته پشت و په‌نای خۆیان، هه‌موو خه‌مێكیان دونیایه‌و پێشه‌وایان شه‌یتانه، ماڵ و سامانیان كردووه‌ته هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوای گه‌وره، له ئه‌نجامدا ئه‌م ئایه‌ته به‌سه‌ر زۆربه‌یاندا پراكتیزه ده‌بێت.

بێوه‌ژنی ڕه‌ش یه‌كێكه له جۆره ژه‌هراوییه‌كانی جاڵجاڵۆكه‌ی ڕه‌ش كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خوات، پاش ته‌واوبوونی كاری جووتبوون له‌گه‌ڵیدا، له‌به‌رئه‌وه پێی ده‌گوترێت بێوه‌ژن، ئه‌م جۆره جاڵجاڵۆكه‌یه هه‌موو شتێك ده‌خوات هه‌رگیز سۆز‌و به‌زه‌یی نازانێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌كانیشی. له‌گه‌ڵماندا بیربكه‌ره‌وه له‌م زینده‌وه‌ره به‌دبه‌خته.
ئازیزانم... ئایا ده‌زانن، كه ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو ئه‌مریكا به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی، ساڵانه 300 هه‌زار تاوانی ده‌ستدرێژی تێدا ئه‌نجامده‌درێت؟
به‌م پێیه‌ش له هه‌موو 2 خوله‌كدا تاوانێكی ده‌ستدرێژی رووده‌دات، بیربكه‌ره‌وه له‌م كۆمه‌ڵگه لێكهه‌ڵوه‌شاوه، كه هه‌موو به‌هاو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تیایدا ونبووه، ئه‌مه‌ش رێك وه‌كو وێنه‌و ژیانی جاڵجاڵۆكه وایه.
ئایا ده‌زانن كه 17,6% له ئافره‌تانی ئه‌مریكا لانی كه‌م جارێك له ژیانیاندا دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه؟
ئایا ده‌زانن له‌و رێژه‌یه له 20%یان ئه‌و منداڵانه‌ن ته‌مه‌نیان له 12 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردووه؟
ئایا ده‌زانن چواریه‌كی خوێندكارانی كچ له زانكۆكانی ئه‌مریكا دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه؟ یان هه‌وڵدراوه ده‌ستدرێژیان بكرێته سه‌ر له ماوه‌ی ساڵی خوێندنی 2000دا؟
ئاماره‌كان هه‌واڵمان پێ ده‌ده‌ن كه له هه‌موو 15 چركه‌دا ئافره‌تێكی ئه‌مریكی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر، یان دووچاری لێدان‌و سزای جه‌سته‌یی ده‌بن، له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه یاخود هاوڕێكانیانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له 20%ی كچه لاوه‌كان له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌ر!
ئایا ده‌زانن حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵ ساڵانه ده‌گاته ده‌یان هه‌زار له زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا؟!
پاكوبێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ئابڕوچوون‌و فه‌زاحه‌تانه، هێشتا ئه‌وان قسه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری ئیسلامی كچێكی نۆ ساڵان یان ده ساڵان! ئه‌وانه ڕه‌خنه له به‌ها به‌رزو پیرۆزه‌كانی ئیسلام ده‌گرن! به‌رهه‌می خوانه‌ناسی‌و بێباوه‌ڕیی خۆیان له بیرده‌كه‌ن، كه كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی كردووه‌ته زۆرترین كۆمه‌ڵگه‌ی له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵوه‌شاو.
كورته‌ی ئه‌م بابه‌ته:
ئیعجازی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه:
(مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ)
به‌مشێوه‌یه كورتده‌كه‌ینه‌وه:
1- ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه روونی كردووه‌ته‌وه، كه جاڵجاڵۆكه‌ی مێینه ماڵ دروستده‌كات، نه‌ك نێرینه‌كه‌ی، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (اتخذت)، نه‌یفه‌رمووه (اتخذ) ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كی زانستییه، ته‌نها كه‌سێك ئه‌م ڕاستییه‌ی نه‌زانیوه له زه‌مه‌نی دابه‌زینی قورئانی پیرۆزدا.
2- لاوازترین ماڵ له سروشتدا بریتییه له ماڵی جاڵجاڵۆكه، له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وإن أوهن البیوت...) ئه‌م زانیارییه شاراوه بوو، ته‌نانه‌ت پێش هاتنی سه‌ده‌ی نوێش.
3- خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ماڵی جاڵجاڵۆكه لاوازه نه‌ك ته‌نافه‌كه‌ی!
ئه‌مه‌ش ورده‌كارییه‌كی زانستییه‌و شایه‌تی له‌سه‌ر ئیعجازی ئه‌م قورئانه پیرۆزه ده‌دات .
له كۆتاییدا سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌ین له‌سه‌ر نیعمه‌تی ئیسلام.
نووسینی: عبدالدائم الكحیل
وه‌رگێڕانی: به‌رزان ئه‌بوبه‌كر