كات چییه؟
Haiv27/06/2010
زۆر جار ئه‌م پرسیاره به مێشكی هه‌ندێكماندا دێت و ده‌ڕوات، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتن بۆ كات ڕوویدا، پاش بیردۆزی ڕێژه‌یی تایبه‌ت(النظریه النسبیه الخاصة) له لایه‌ن زانای ئه‌ڵمانی (ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین) ... ئه‌م بیردۆزه كه له یه‌كێك له بڕگه‌كانیدا باس له كورتبوونه‌وه و چونه‌وه‌یه‌كی كات( تقلص الزمن) ده‌كات بۆ ته‌نێك كه به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆری نزیك خێرایی ڕووناكی به تاودانێكی ڕێك بڕوات، واته باس له‌وه ده‌كات كه كات شتێكی ڕێژه‌یی (نسبی) یه و ڕه‌ها(مطلق) نییه، به واتایه‌كی تر كات له سیسته‌مێكه‌وه بۆ سیسته‌مێكی تر له ناوههمان ئه‌م گه‌ردونه‌دا ده‌گۆڕێت،
بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ش ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر، بۆ نموونه، پیاوێك سواری موشه‌كێكی ئاسمانی بێت كه خێراییه‌كه‌ی زۆر له خێرایی ڕووناكییه‌وه نزیك بێت(خێرایی ڕوناكی نزیكه‌ی 300.000 كم/ چركه)، ئه‌و پیاوه گه‌شتێك به ئاسماندا بۆ ماوه‌ی مانگێك بكات، پاشان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی، ده‌بینیت منداڵه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵا بوو له‌كاتی ده‌رچوونی موشه‌كه‌كه‌ی ئه‌مدا بۆ ئاسمان، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م له گهشتهیهك مانگیه‌كه‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ی بووه به(10) ساڵدا !!

هه‌رچه‌نده، ئه‌م شته سه‌یره و نا ئاساییه، له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیردۆزه‌دا له لایه‌ن ئه‌نیشتاینه‌وه له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له لایه‌ن زۆربه‌ی زانا فیزیاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه جێی به‌رهه‌ڵستییه‌كی زۆر بوو، به‌ڵام پاشان به‌هۆی هه‌ندێك ته‌كنۆلۆجیای نوێوه، كه له تاقیگه فیزیاییه گه‌وره‌كاندا به‌كارهات و تیایدا هه‌ندێك تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌مه‌نی یه‌كجار كورتی فیرۆنهكاندا كرا، (ئه‌م تاقیكردنه‌وانه بابه‌تێكی دورودرێژن و لێره‌دا بواری باسكردنیان نییه) ڕاستیی بیردۆزی ڕێژه‌یی سه‌باره‌ت به بۆچونه‌كه‌ی ئه‌نیشتیان ده‌رباره‌ی كات ده‌رخست...

ئێستاش با له هه‌ندێك له ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قورئان بڕوانین و بزانین ئایا له قورئاندا كات چۆن باس كراوه.
شتێك كه زۆر به ڕوونی له قورئانی پیرۆزدا باسكراوه بریتییه له ڕێژه‌یی و جیاوازبوونی كات، هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاء إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ) (السجدة:5).
هه‌روه‌ها كه باسی ڕۆژی دوایی ده‌كات ده‌فه‌رموێت:
(تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ )(المعارج:4)
به‌هه‌مان شێوه هه‌ردوو ڕووداوی موعجیزه ئاسای (أسراء و معراج) شه‌و ڕه‌وی و به‌رز بوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر محمد(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ ئاسمان، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر عیسی(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆلای خودا به ئاشكرا و پاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رزه‌وی پێش ڕۆژی دوایی، ڕێژه‌یی بوونی كات ده‌سه‌لمێنێت و پیشانی ده‌ده‌ن كه قورئانی پیرۆز له خوای گه‌وره‌و باڵا ده‌سته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ناگونجێت كه زیاتر له 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌روه شتێكی وا سه‌یرو نا ئاسایی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه هه‌ستی پێ كرابێت!!
ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌زانین، كه كات بریتییه له دووری(بعد) ی چواره‌م و شتێكه له‌گه‌ڵا ماده‌و شوێندا جیاناكرێته‌وه، هه‌روه‌كو چۆن ئێمه ناتوانین ته‌نێك بێنین درێژییه‌كه‌ی له پانی و به‌رزییه‌كه‌ی جیا بكه‌ینه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌موو ته‌نێك به‌كاته‌وه به‌نده و لێی جیا ناكرێته‌وه. به‌ڵام هه‌روه‌كو چۆن باسمان كرد كه بڕی كات شتێكی ڕێژه‌یی(نبسی) و گۆڕاوه، دیسان ڕابردوو ئێستا و داهاتوی كاتیش شتێكی ڕێژه‌ییه و له كاتێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه، واته ده‌شێت ڕوداوێك لای كه‌سێك له‌كاتی ئێستادا ڕووبدات، به‌ڵام كه‌سێكی تر هه‌مان ڕووداو له داهاتودا ببینێت، بۆ نموونه گریمان كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووی خۆره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ر ڕووی خۆر ده‌بینێت، هه‌مان ته‌قینه‌وه كه‌سێكی سه‌ر ڕووی زه‌وی پاش زیاتر له(8) خولهك تێبینی ده‌كات، كه‌واته ئه‌و ڕوداوه‌ی كه بینه‌ره‌كه‌ی سه‌ر ڕوی زه‌وی به ڕووداوێكی ئێستا(حاضر) ده‌بینێت، بۆ بینه‌ره‌كه‌ی سه‌ر ڕووی خۆر ڕوداوێكی ڕابردووه.
له كۆمه‌ڵه ئایه‌تێكی زۆردا، قورئانی پیرۆز، ئاماژه‌ی به‌م ڕاستییه كردووه بۆ نموونه ده‌فه‌رموێت:
(ووجدوا ما عملوا حاضراً) ، (وأدخل الذين آمنوا و عملوا الصالحات الجنة) ، ( و يصنع الفلك ...)
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا ده‌ڵێین ( فبِأي حديث بعده يؤمنون).